
((گوێگرتن و دانیشتن له‌مه‌جلیسی کوفردا))
ئاگادارییەك بۆ برایان و خوشکانی ئیماندارم سەبارەت بە چونە ئەو ژوورە عەلمانیە بوغزنانەی سەر (پاڵتالک)... برا و خوشکی ئیمانم وەك ئەرکێکی سەرشانم ئەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لەوەی کە چوونە کۆڕ و موجلسی ئەو بێ ئەدەبانەی کە سوکایەتی بە خوای گەورە و پێغەمبەرە خۆشەویستەکانی دەکەن وە گاڵتە بە دینەکەمان دەکەن!!!!! سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صل الله علیه وسلم ده‌ست پێ بکه‌م که ده‌فه‌رموێت (لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ ، حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِين) واتا هەرکەسێك منی لە خۆی و دایک و باوکی و منداڵەکانی و هەموو کەس خۆشتر نەوێت ئیمانی نییە... ده‌ی با ئێمه بزانین ئایا پێغه‌مبه‌رمان صل الله علیه وسلم له خۆمان و دایك و باوك و هه‌موو که‌سێکمان خۆشتر ده‌وێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێین به‌ڵێ وایه ده‌ی با بزانین به عه‌مه‌لیش له هه‌ڵسوکه‌وتماندا جێ به جێی ده‌که‌ین؟ وه ئه‌گه‌ر وانییه با هه‌ر ئێستا ته‌وبه‌یه‌کی نه‌سوح بکه‌ین وه به‌ڵێن بده‌ین به خوای گه‌وره که ده‌بێت له ئه‌مڕۆوه پێغه‌مبه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له خۆمان و دایک و باوك و هه‌موو که‌سێك خۆشتر بووێت.. هه‌رکه‌سێك له ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌کێك قسه‌یه‌کی ناشیرین یان سوکایه‌تییه‌ك بە خۆمان و باوك و دایکمان بکات هه‌ڵوێست و ڕه‌دفیعلمان چی ده‌بێت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێك سوکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بکات هه‌ڵوێستمان چی ده‌بێت؟؟ خۆ هه‌موومان ده‌زانین که خۆشه‌ویستمان صل الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی (لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ ، حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِين) ده‌ی برا و خوشکم ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی موسڵمانی ده‌بێت له کۆڕی کافران دورکه‌ویته‌وه. وه دامه‌نیشه گوێیان لێبگری و مەجلیسیان بۆ گه‌رمترکه‌یت!!!بۆیە ئاشکرایە کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌ت دروست کراوێکه وه‌ک هه‌موو دروست کراوه‌کانی تری خوای کردگارو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌ویستی خۆی جیای کردۆته‌وه به‌سه‌ر دوو چیندا که ئەویش بریتین له چینی موسڵمان که‌به‌ویستی خۆیان و به‌بێ زۆر لێکردن ڕێنموی خواییان هه‌ڵبژاردووه،وه‌چینی دووه‌م که بریتین له‌و که‌سانه‌ی که ڕێگه‌ی گومڕاییان گرتووه‌و ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووه‌کانی خۆیان که‌شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو بۆی ڕازاندونه‌ته‌وه.وە ئه‌و ڕێنمو ییه‌ی که‌خوای په‌روه‌ردگار به نێراوه‌کانی ڕه‌وانه‌ی کردووه وپاشان که‌سانی صالح وخوا ویست بۆیان ڕوون ده‌که‌نه‌وه ئه‌مان نه‌ک ڕه‌فزی ده‌که‌ن و وه‌ری ناگرن به‌ڵکو دژایه‌تی کردنیشی له‌سه‌ر خۆیان ده‌که‌نه واجب و به‌ده‌ست وبه‌زمان ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه ئه‌م که‌سانه به‌واتا شه‌رعیه‌که‌ی به‌به‌ڵگه‌ی قورئان وسونه‌ت ناو ده‌برێن به کافر،لێره بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که مرۆڤه‌کان دوو به‌شن موسڵمان له‌گه‌ڵ کافر (هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ) التغابن(2) (خودا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی دروستکردووه جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدار) وه‌پاشان ئه‌وانیش له ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر چه‌ند پله‌یه‌ک وه‌ک پله‌کانی ئیمان وه‌کوفریش ده‌کرێته چه‌ند به‌شێکه‌وه .لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت بۆ براو خوشکی موسڵمانی ڕون بکه‌ینه‌وه ئایاجایزه تێکه‌ڵاو بوونی موسڵمان به چینی دووه‌م که خه‌ڵکانی بێ بڕوا‌و کافرن: له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێین تێکه‌ڵاو بوون جۆری هه‌یه موسڵمانان بۆ بازرگانی تێکه‌ڵاو بوونه به بێ بڕواکان وه‌هه‌روه‌ها ڕێگه دراوه به‌وه‌ی که وه‌فدی موسڵمانان سه‌ردانی کافران بکه‌ن ووه‌هه‌روه‌ها موسڵمانانیش پێشوازی وه‌فدی کافرانیان کردووه وه‌پاراستویانن تا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مما باسه‌کەمان له‌وه‌یه که هه‌ندێک که‌س که کۆڕومه‌جلیس گه‌رم ده‌که‌ن وقسه و باس له‌سه‌ر دینی ئیسلام ده‌که‌ن وە زۆر بێشه‌رمانه ده‌که‌ونه گاڵته کردن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (علیه الصلاة والسلام) وه‌زۆریش له‌موسڵمانان تێکه‌ڵاو به‌و کۆڕانه ده‌بن و به‌قه‌دئه‌وه هه‌ڵوێستیان نابێت که له‌که‌سێکی قبوڵ ناکه‌ن که جنێو سوکاته‌تی به باوک و دایک وخێزانیان ده‌کات ، ئه‌م بێهه‌ڵوێستیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی ئیمان تا وای لێدێت کابرای ئیماندار که ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة والسلام) بۆته باوه‌ڕ له‌ناخیدا ورده ورده نامێنێ و ئه‌و دڵه‌ی که به‌خۆشه‌ویستی خوا ته‌ڕ بووه وشک ده‌بێت و توشی سه‌ر که‌شی و گومڕای دێت وشیرینی ئیمان له‌ده‌ست ده‌دات چونکه که‌سێک شیرینی ئیمانی چه‌شتووه که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (علیه الصلاة والسلام) له هه‌موو شت و له‌هه‌موو که‌س لاخۆشه‌ویستر بێت پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام له‌فه‌رموده‌یه‌کی صه‌حیحدا که ئیمامی بوخاری وموسلیم و ترمذی و نسائی و ئیبن ماجه له‌ئه‌نه‌سی کوڕی مالیکه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که‌فه‌رمویه‌تی (ثلاث من کن فیه وجد به‌ن حلاوة الإیمان : أن یکون الله ورسوله أحب إلیه مما سواهما.....) واته: سێ شت هه‌یه له‌هه‌ر که‌سێکدا بێت شیرینی ئیمانی چه‌شتووه ،یه‌کێک له‌وانه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوای له‌هه‌موو که‌س زیاتر خۆش بوێت )به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی که‌خۆشه‌ویستی خوا‌و ئیسلامی له هه‌موو شت لامه‌زنتره ئنجا هه‌ست به‌وه ئه‌کات دڵ و ده‌رونی هه‌میشه چه‌ند به‌خته‌وه‌ره ئه‌و کاته‌ی که سزا ئه‌درێت له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی خوای گه‌وره ئارامیه‌ک ده‌خاته نێو ئه‌و دڵه‌ی که بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و ته‌رخانی کردبوو له‌دوای ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه هه‌ست ئه‌کات که سه‌رکه‌وتنێکی به‌ده‌ست هێناوه که‌له‌سه‌روه‌ت وسامانی دنیا گه‌وره تره بۆی که ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه سبحان وتعالی ! براو خوشکی ئیماندار له‌دوای چی که‌خوای په‌روه‌ردگار به‌فه‌زڵ ومنه‌تی خۆی هیدایه‌تی داوی بۆ ڕاسترین ڕێگه که‌چی لێی لائه‌ده‌ی و خۆت له یادی ئه‌و دور ئه‌خه‌یته‌وه له‌دوای چی که خوای خۆت ناسیووه که‌چی خۆتی لێ بێ‌ئاگا ده‌که‌ی، تۆ چاوێک به ژیانی خۆت دا بخشێنه بزانه ڕۆژانه چه‌ندت له کاتی خۆت داناوه بۆ یادی خودا ؟ ڕۆژانه که کات دابه‌ش ده‌که‌ی ئه‌مه ئیش کردن !پاشان یاری کردن خواردن و خواردنه‌وه ماڵ ومنداڵ سه‌ردانی دۆستی نزیک ودور ! کاتێک ئه‌زانی ڕۆژه‌که‌ت ته‌واو ده‌بێت وشه‌ویش ئه‌وه‌نده ماندووی توانای هیچت نامێنێ و ده‌نووی ته‌نانه‌ت هه‌ندێ کات ناتوانی هه‌ستی بۆ نوێژی به‌یانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌خه‌یته ئه‌ستۆی خۆت . براو خوشکی ئیماندار چی وات لێده‌کات که‌به‌نه‌فسی خۆت دا نه‌چیته‌وه مه‌گه‌ر عمری کوڕی خه‌طابی پێشه‌وا نافه‌رموێت (محاسه‌به‌ی خۆت بکه پێش ئه‌وه‌ی محاسه‌به بکرێی ) بۆ نایه‌ی دانیشی له کۆڕێک دا که یادی خوای په‌روه‌ردگاری تێ دا ده‌کرێت و یادی خۆشه‌ویستی خۆت بکه‌ی ، بۆ نایه‌ی گه‌وره‌ترین خێر بۆ خۆت به ده‌ست بێنی له کۆڕێکدا که ئه‌م خێرانه‌ی تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت به پێچه‌وانه‌ی کۆڕومه‌جلیسی خراپ: 1- به یادی خوای گه‌وره ئیمانی نێودڵه‌کان داده‌مه‌زرێت، وه به‌یادو ناو هێنانی ئه‌و دڵ ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت و خۆ پاراستن له ئاگری دۆزه‌خ ،خوای گه‌وره ئه‌فه‌رومووێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ) الأنفال/2 واته (بێگومان ئیمانداری ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ناوی خوایان لا برا دڵه‌کانیان ده‌ترسێت وده‌هه‌ژێت). 2-کۆڕێک یادی خوای تێدا بکرێت دانیشتوانه‌که‌ی لای خوای په‌روه‌ردگار زیندوون زیاتر جێی ڕێزن له‌لای پێغه‌مبه‌ری نازدار ده‌فه‌رموێت (مثل الذی یذکر ربه‌والذی لایذکر ربه کمثل حی والمیت) واته نمونه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌یادی خوا ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که‌یادی خوای گه‌وره ناکات وه‌ک مردوو زیندوو وان) چؤن که‌سێک بمرێت ده‌ست به‌رداری نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ش که‌یادی خوا ناکات ئاوا بێبه‌ری ئه‌بێت له ڕه‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار.وه ئه‌و که‌سه‌ش که هه‌میشه یادی خوای گه‌وره ده‌کات خوای پاک و بێ عه‌یب له هیدایه‌تی خۆی مه‌حرومی ناکات. 3- هه‌میشه کۆڕ‌و مه‌جلیسیک که یادی خوای تیا بکرێت به بێ گومان که‌سانێکی باشتر جگه له‌نه‌وه‌ی ئاده‌م به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ده‌بنه مایه‌ی دامه‌زراندنی دڵه‌کان و نه‌هێشتنی ئاره‌زووی خراپ وترس وبیمی دڵ و هێنانی ڕه‌حمه‌تی خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات که مه‌لائیکه‌تی خوای په‌روه‌ردگارن ئه‌بو سعیدی خدری ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ده گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا علیه الصلاة والسلام ده‌فه‌رموێت ( لا یقعد قوم یذکرون الله عز وجل إلا حفتهم الملائکة،وغشیتهم الرحمةونزلت علیهم السکینة ، وزکرهم الله فیمن عنده) 4- زیاد بوونی خۆشه‌ویستی نێو ڕیزه‌کانی موسڵمانان و پته‌و بوونی برایه‌تی.له ڕاستیدا باسکردنی سوده‌کانی مه‌جلیسی خێر به خاڵ و دوخاڵ کۆتای نایه به‌ڵام هه‌ر که‌سێک له دنیادا بیه‌وێت به‌راوردێک له نێوان مه‌جلیسی باشه‌و خراپه بکات ده‌توانێت هه‌ست به‌و ڕاستیه بکات ئه‌و تام وشیرینیه بچێژێت که له‌مه‌جلیسی چآکه‌دا به‌ده‌ستی دێنێ وسه‌ربه‌رزی قیامه‌تیش بێنێته به‌رچاو به‌و به‌ڵێنانه‌ی که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌قورئان و فەرمودەکاندا پێیان داوین، ئه‌مما به‌نیسبه‌ت به‌شداری کردن له کۆڕ ومه‌جلیسی خراپ دا که‌ده‌بێته مایه‌ی ماڵ وێرانی بۆ دنیا و قیامه‌ت و توڕه‌بوونی خوای په‌روه‌ردگار کاتێک که سوکایه‌تی به قوئان ئه‌کرێت که گه‌وره‌ترین زیکری خوای گه‌وره‌یه تۆ هیچ وه‌ڵامێکت نییه له کاتێکدا خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی که‌سێک که پشتی هه‌ڵکردووه له‌و زیکره چۆن باسی عاقیبه‌تی ئه‌کات له ڕۆژی قیامه‌ت دا و ئه‌فه‌رموێت(وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) طه/124 هه‌ر که‌س ڕوو وه‌ربگێڕێت له به‌رنامه‌و یادی من و پشتی تێبکات ،بێگومان بۆ ئه‌و جۆره‌که‌سانه ژیانێکی ترش وتاڵ وناخۆش پێش دێت ،له‌ڕۆژی قیامه‌تیشدا به کوێری حه‌شری ده‌که‌ین – ئه‌مه عاقیبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌یه که یادی خوای گه‌وره پشت گوێ ده‌خه‌ن واجبی سه‌ر شانی موسڵمان ئه‌وه‌یه که یادی خوای گه‌وره‌ی به بیر بێنێته‌وه !!بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌ی ئه‌بێت حاڵی که‌سێک چۆن بێت که سوکایه‌تی به قورئان ده‌کات که گه‌وره‌ترین زیکری خوایه یان که‌سێک گوێی بۆ ئه‌و سوکایه‌تییه‌ئه‌گرێت ؟ ئیماندار ئه‌بێت بزانێت که تێکه‌ڵاو بوون له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک که سوکایه‌تی تێدا بکرێت هیچ جیاوازیه‌ک نییه له‌شه‌رعدا له مابه‌ینی قسه که‌رو گوێگر که نه‌توانی دیفاع بکه‌یت له بیر‌و باوه‌ڕت به به‌ر ڕق و غه‌زه‌بی خوا ده‌که‌ویت ،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللّهِ يُكَفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلاَ تَقْعُدُواْ مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ إِنَّ اللّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا) النساء 143 خوای گه‌وره بڕیاری دابه‌زاندۆته سه‌رتان که هه‌رکاتێک له هه‌ر جێیه‌ک گوێتان لێ‌بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا ،ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان نه گۆڕن (به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دانیشتن وگوێتان دایه) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وانن وه‌حسابی ئه‌وانتان بۆ ئه‌کرێت ،به‌ڕاستی خوا دوو ڕوه‌کان وبێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه . به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ی له دڵدا بێت چۆن ئاماده ده‌بێت له جێیه‌ک بێت سوکایه‌تی به دینی خوای گه‌وره تێدا بکرێت ئیتر په‌رله‌مانه ژوری پالتاکه مه‌جلیسی لاکۆڵانه چۆن خۆشه‌ویستیت بۆ جێیه‌ک بۆ دروست ده‌بێت که‌خوای گه‌وره خۆشی ناوێ به‌شیری کوڕی السری ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی نی یه‌هه‌ر شتێک خۆشه‌ویسته‌که‌ت ڕقی لێبێت و تۆ خۆشت بوێ )به‌ڕاستی ئه‌م جۆره مه‌جلیسانه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکی خراپیان لێده‌که‌وێته‌وه له‌وانه:
1_ توڕه‌بوونی خوای گه‌وره ئه‌مه‌ش به‌نده دوور ده‌خاته‌وه له‌ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره تا ئه‌و کاته‌ی ته‌وبه‌ده‌کات و داوای لێبوردن له خوای گه‌وره ده‌کات نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و کاره.
2- ناسینی خه‌ڵکێک که نەفامن ده‌رباره‌ی ڕه‌وشت و ڕێز گرتنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌مه‌ش بێگومان مه‌ترسی زۆری بۆ تێکه‌ڵاو بوونی خێزانی ده‌بێت.
3- ده‌بێته مایه‌ی به فیڕۆ دانی کات و ته‌نانه‌ت سارد بوونه‌وه بۆئه‌نجام دانی په‌رستنه‌کان.
4- هه‌ندێک کۆڕ ومه‌جلیس سزای ده‌که‌وێته سه‌ر با تۆ به‌شداری تاوانه‌که‌ش نه‌بیت له سه‌رده‌می عمری کوڕی عبد العزیز دا به‌ڕه‌حمه‌ت بێت کۆمه‌ڵێک که‌س که شه‌رابیان ده‌خوارده‌وه پاش ئه‌وه‌ی هێنرانه خزمه‌تی خه‌لیفه بڕیاری دا که سزا بدرێن وحه‌دیان له‌سه‌ر طه‌طبیق بکرێت ،به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یاند که که‌سێکیان له‌گه‌ل بووه به‌ڕۆژووه‌و نه‌یخواردۆته‌وه فه‌رمووی له پێش هه‌موویاندا سزای ئه‌و بده‌ن،بۆیه‌زانایان هه‌موویان یه‌ک ده‌نگن ئه‌وکه‌سه‌ی ئاماده‌ی مه‌جلیسێک ده‌بێت شه‌رابی تێدا ده‌خورێته‌وه هه‌مان حوکمی ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌یه که شه‌رابه‌که ده‌خۆنه‌وه گه‌رچی ئه‌م نه‌شی خواته‌وه‌و له‌به‌ر خواش به‌ڕۆژوو بێت .
براو خوشکی به‌ڕێز ئه‌مه ته‌نها ئامۆژگارییه‌که بۆ تێگه‌یشتن چۆن هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ین له‌ژیانی ڕۆژانه‌مان دا تێکه‌ڵاو به کۆڕ‌و مه‌جلیسی خراپ نه بین نه‌بادا توشی سزای خوای گه‌وره ببین ،له‌کۆتایدا داواکارین له‌خوای گه‌وره هیدایه‌تی دڵه‌کانمان بدات وە نه‌مان داته ده‌ست ئاره‌زوه‌کانی خۆمان. اللهم امین. وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين. اللهم اني بلغت اللهم فشهد...خوایه گیان تۆ ئاگاداری وه شاهیدبه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی من بوو گه‌یاندم ... بۆ گوێگرتن لە مامۆستا سەبارەت بە چونە ئەو ژوورانەی کە سوکایەتی بە دینەکەمان دەکەن!! کلیکی ئەم سایتە بکە: http://www.free-file-host.com/3d675083972f09e8ed1c491c13e9e72c